ڤیدیۆ: بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر دۆڕانەکانی بەردەوامە

12-11-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند بۆرووسیا مونشنگلادباخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بۆرووسیا دۆرتموند بەردەوامە لەسەر پێشکەشکردنی ئاستی خراپی و بۆ دووەم یاریی بەسەریەکەوە لە بوندێسلیگادا دۆڕا.
 
دوێنێ هەینی لە یاریی دەستپێکی گەڕی 15ـی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیادا، بۆرووسیا مونشنگلادباخ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری بۆرووسیا دۆرتموندی کرد و بە ئەنجامی 4-2 لێیبردەوە.
 
مۆنشنگلادباخ هەر زوو دەستی بە هێرشکردن کرد و جۆناس هۆفمان تەنیا 4 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەکەی تۆماربکات.
 
جولیان براندت لە خولەکی 19 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ دورتموند تۆمارکرد، بەڵام دوای تەنیا 7 خولەک رامی بن سەبعینی تیپی خاوەن ماڵی بە گۆڵی دووەم پێشخستەوە. دوای 4 خولەکی دیکەش مارکوس تورام گۆڵی سێیەمیشی بۆ مونشنگلادباخ تۆمارکرد.
 
نیکۆ شلۆتەربیک 5 خولەک بەر لە کۆتایی نیوەی یەکەم، گۆڵی دووەمی یانەی میوانی تۆمارکرد.
 
لە یەکەم خولەکی نیوەی دووەمدا کوادیۆ کۆنێ گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی بۆ بۆرووسیا مانشنگلادباخ تۆمارکرد و یارییەکە 4-2 کۆتاییهات.
 
بۆرووسیا مونشنگلادباخ ژمارەی خاڵەکانی بۆ 22 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە، لە کاتێکدا بۆرووسیا دۆرتموند لە پلەی شەشەمدا مایەوە، کە خاوەنی 25 خاڵە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە