ڤیدیۆ؛ رووداوەکانی نیوەی چیرۆکی بۆکا جونیۆرز و ریڤەرپلەیت


رووداو - هەولێر

لە نێو ئاهەنگێکی زۆری هاندەران و بەدەم سەیرکردنی جامی لیبەرتادۆرێسەوە بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت بۆ یارییەکی مێژوویی هاتنە نێو یاریگەی لا بۆمبۆنێرا.

لە سەرەتای یارییەکەوە ریڤەرپلەیت باشتر دەرکەوت، یەکەم مەترسیش لێدانێک سەربوو لەلایەن مارتینێز کوارتا، بەڵام تۆپەکەی چووە دەرەوە.

لە خولەکی 15 ئوگوستین رووسی، گۆڵپارێزی بۆکا رێگریی لە هەژاندنی تۆڕەکەی کرد و تۆپێکی رافایێل سانتۆس بۆریی دوورخستەوە.

پێچەوانەی هێرشەکانی ریڤەرپلەیت، لە خولەکی 34 رامۆن ئابێلا بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، گڕی بەردایە نێو پەیژەکانی یاریگە و بۆکا بە گۆڵێک پێشخست.

تەنیا دوو خولەک بەسەر ئەو گۆڵەدا تێپەڕی لوکاس پراتۆ ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی دەستپێک.

بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم داریۆ بێنێدێتۆ هاندەرانی یانەکەی بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم دڵخۆشکرد.

لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 60 کارلۆس ئیزکیردۆز بە هەڵە گۆڵی دووەمی ریڤەری لە خۆیان کردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانبووەوە.

دوای ئەم گۆڵە هێرشەکان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەردەوامبوون، بەڵام نیوەی چیرۆکەکە بەیەکسانبوون کۆتاییهات و 24ـی مانگیش یاریگەی مۆنۆمێنتال چیرۆکەکە تەواو دەکات.