جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاوکاریی دیار رەحمان دەکات

12-11-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دیار رەحمان، یاریزانی هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە دیار رەحمان، یاریزانی یانەی هەولێرەوە دەکات و دەڵێت: ئەوەی بە ئێمە بکرێت بۆ چارەسەرکردنی بۆی دەکەین.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دیار رەحمان خزمەتی زۆری هەولێر و وەرزشی کردووە، بۆیە وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەرچییەکم پێ بکرێت لە هەولێر و بەغدا بۆی دەکەم و هەوڵدەدەم بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دیار رەوانەی دەرەوەی وڵات بکەین.

دیار رەحمان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی چەندینجار چووەتە دەرەوەی وڵات و دوایینجاریش 2018-9-21 بۆ کە چووە ئەڵمانیا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەخۆشییەکەی چارەسەرنەکراوە.

دیار رەحمان پێشتر بۆ یانەکانی هەلێر و برووسک یارییکردووە و 5 نازناوی خولی کوردستانی بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی لە جامی ڤیڤادا کردووە و لەگەڵ یانەی هەولێریش نازناوی خولی عێراقی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە