یانەی سەیدسادق ئەمساڵ دەیەوێت بگاتە نایابی کوردستان
رووداو - هەولێر
لە وەرزی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستاندا، یانەی سەید سادق کە یەکێکە لە پڕ جەماوەرترین یانەکانی کوردستان، هەوڵیدا بۆ یەکەمجار بگاتە خولی نایاب، بەڵام ئاواتەکەی نەهاتەدی، ئەمساڵ یانەکە هەر زوو ئامادەکاری دەستپێکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند یاریزانێک یانەکەیان بەجێهێشتووە، بەڵام سەیدسادق سوورە لەسەر ئەوەی ئەمجارە بگاتە خولی نایابی کوردستان.