سەرۆکی دەستەی لالیگا: مێسی باشترین یاریزانی مێژووە

12-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خاڤێر تێباس، لیۆنێل مێسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

خاڤێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگا لەلێدوانێکدا رایگەیاند، لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، تۆپی پێ هیچ یاریزانێکی دیکەی وەک مێسیی تێدانییە.

تێباس ئەم قسانەی لە میانەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باشترینەکانی لالیگادا کرد و دەربارەی بەناوکردنی خەڵاتی باشترین یاریزانیش بەناوی مێسی گوتی، بەڵێ ئەوە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە، لە لالیگادا هیچ شتێکی دیکە لەوە گرنگتر نییە.

دەربارەی ئەنجامدانی یاریی خیرۆنا و بارسێلۆنا لە میامی سەرۆکی دەستەی لالیگا دەڵێت، ئامانجمان ئەوەیە لە دەرەوەی ئیسپانیا یارییەکان بکرێن، ئامانجی ئێمە ئەنجامدانی یاریی خیرۆنا و بارسایە لە 26ـی مانگی یەک لە میامی، ئەمە بە مافی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت بگەین بە ئامانجەکەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە.

لەسەر گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤا بۆ خولی ئیسپانیا، تێباس گوتی، ئەگەر نەیمار بگەڕێتەوە ئیسپانیا گرنگ نییە بۆ بارسێلۆنا بێت یان ریال مەدرید، ئەوە هەر بیرۆکەیەکی هەبێت ئێمە پێی رازین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە