ڤیدیۆ؛ یانەی یوڤێنتوس لوتکەی لە میلان بردەوە و درێژەی بەسەرکەوتنەکانیدا


رووداو - هەولێر

یانەی یوڤێنتوس درێژەی بەسەرکەوتنەکانیدا و یاریی لوتکەی سێریا ئەی لە یانەی ئەیسی میلانی بردەوە.

لە گەڕی دوازدەی سێریا ئەی یوڤێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی میلان و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە خولەکی 8 ماریۆ ماندۆزکیچ گۆڵێکی بۆ خانمە پیرەکە تۆمارکرد، لە خولەکی 41 گۆنزالۆ هیگواین هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی لەدەستدا و لێدانێکی سزای گۆڵ نەکرد و گێمی یەکەم کۆتاییهات.


 

لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 81 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بیانکۆنێریی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یوڤێنتوس کۆتاییهات.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە یوڤێ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 34 خاڵ و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، میلانیش پلەی چوارەمی لە بەرژەوەندی لازیۆ لەدەستدا و 21 خاڵی هەیە.