چارەنووسی جێرارد پیکێ کەوتووەتە گومانەوە

رووداو - هەولێر

چارەنووسی جێرارد پیکێ کەوتووەتە گومانەوە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئەمەش دوای بەشداری نەکردنی لە سێ یاری رابردووی یانەکە.

پێگەی گۆڵ بڵاویکردەوە کە پیکێی یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی نیگەرانە بە دۆخی ئێستای لەگەڵ بلوگرانا بەو پێیەی لویس ئێنریكێ مافی تەواوی ناداتێ و لەزۆربەی یارییەکان پشتگوێی دەخات و بەپێی راپۆرتی پێگەکە بێت ئەوا پیکێ ئامادەیە داواییەکی گواستنەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی یانەکەی بکات ئەگەر دۆخەکەی وەک ئێستا بمێنێتەوە.

دوا یاری پیکێ بەرامبەر یانەی ئیسپانۆل بوو لە جامی سوپەری کاتالۆنیا کەلە 30 مانگی رابردوو بەڕێوەچوو و بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەم دواییە چەند یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان دەربڕی گرێبەست لەگەڵ پیکێ واژوو بکەن و یانەکانیش بریتین لە مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و چێڵسی.