لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 دوو یاری بەهێز چاوەڕێی لارۆخا و ئازووری دەکەن

12-10-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی شەشەمدا، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 چەند یارییەکی دیکە ئەنجامدەدرێن، بەهێزترین یاری لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و نەرویج دەبێت.

کاژێر 21:45 هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ و شەش بردنەوەی لەسەریەک، لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج یارییدەکات، کە ئەمیان 9 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە.

لە یارییەکی دیکەدا کە هەمان کات ئەنجامدەدرێت، لە کۆمەڵەی دەیەمدا هەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەمی کۆمەڵەی دەیەم، لە یارییەکی بەهێزدا لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ میوانداری هەڵبژاردەی یۆنان دەکات.

ئیتالیا بەر لەم یارییە خاوەنی 18 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە، هەڵبژاردەی یۆنان 5 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە.

یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکان بەمشێوەیە دەبن

جۆرجیا - ئێرلەندا 16:00
دانیمارک - سویسرا 19:00
بۆسنە - فینلەندا 19:00
دوورگەکانی فارۆ - رومانیا 19:00
نەرویج - ئیسپانیا 21:45
ئیتالیا - یۆنان 21:45
ماڵتا - سوێد 21:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە