سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەندەکرێتەوە

 
رووداو -هه‌ولێر 

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند کە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای بێرنابیۆ تەرخان کردووە.
 
 پێرێز لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لە نەخشەی نوێی یاریگاکە کرد کە چیمەنی یاریگەکە بەرز دەکرێتەوە و بنمیچی یاریگایەکە ئۆتۆماتیک دەبێت و وە شوێنی تایبەتەکانیش گۆڕانکاری تێدا دەکەن.

 یاریگای  سانتیاگۆ ساڵی 1947 کراوەتەوە و نزیکەی زیاتر لە 85 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت ،درێژی یاریگایەکە 107 مەترەوە و پانییەکەشی 72 مەترە، پێشتر یاریگایەکە ناوی نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە و دواتر گۆڕاوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.