سیلڤا نایەوێ بچێتە ریال مەدرید

12-10-2013
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن سیلڤا
A+ A-


رووداو-ئارینا حەمید

دەیڤید سیلڤای یاریزانی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی، رەتیکردەوە یانەکەی بە مەبەستی چوونە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێبێڵێت.

لە دوای رۆیشتنی مەسعود ئۆزێلەوە لە یانەی ریال مەدرید، دەنگۆی ئەوە هەبوو دەیڤید سیلڤا ببێتە جێگرەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک یانەکەی خۆی جێناهێڵێت.

سیلڤا کە نازناوی (مێسی) ئیسپانیای هەیە، لە بەرامبەر ئەو دەنگۆیەی کە دەیەوێت جێگای ئۆزێل بگرێتەوە، گوتی لەگەڵ یانەکەی ئێستام زۆر خۆشحاڵم و هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، کەواتە هیچ هۆکارێکم نییە بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە و لەبەر خۆشەویستیم بۆ یانەی مانچستەرستی گرێبەستم لەگەڵ نوێ کردنەوە، لە کۆتاییدا هەر دەبێت یاریزانێک جێگای مەسعود ئۆزێل بگرێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە من نیم.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە