مێسی کۆشکێکی گەورە و شاهانە لە فلۆریدا دەکڕێت

12-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کۆشکەکەی مێسی فلۆریدا ئینتەرمەیامی مەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، کۆشکێکی گەورە و سەرنجڕاکێش دەکڕێت.
 
بەپێی راپۆرتێکی The Real Deal، کە تایبەتە بە کاروباری خانووبەرە کۆشکەکەی مێسی، لە ویلایەتی فلۆردایە و بەرامبەر 10.8 ملیۆن دۆلار کڕیوویەتی و کۆشکەکە دەبێتە هۆکاری حەسانەوەی تەواوی لیۆ و ماڵباتەکەی لە ئەمریکا.
 
ئەو کۆشکەکەی خاوەنی 7 خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان کڕیوویەتی، لە 10 ژووری نووستن، دوو شوێنی تایبەت بۆ راگرتنی بەلەم، ژوورێکی تایبەتی مەساج و مەلەوانگەی تایبەتی تێدایە و رووبەرەکەی 10500 چوارگۆشەیە، هۆڵێکی گەورەی وەرزشیی تێدایە و تیمێکی تایبەتی ئیتاڵی تێیدا کاردەکات بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئامادەکردنی خواردنەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە و ماڵباتەکەی بکەن لە ئەمریکا.
 
هەر هێندە نییە، لەو کۆشکە نوێیەی لیۆدا شوێنی راگرتنی سێ ئۆتۆمبێل هەیە، ماڵە نوێیەکەی مێسی تەنیا 8 کیلۆمەتر لە یاریگەی یانەی ئینتەرمەیامییەوە دوورە و یاریزانەکە بە 15 خولەک دەتوانێت بگاتە یاریگە، بەمەش یاریزانەکە هیچ بیانوویەکی نابێت بۆ ئەوەی زوو نەگاتە یاریگە.
 
کۆشکە نوێیەکەی مێسی لە ئەمریکا لە گەڕەکی سەنی ئیلیز بیچە لە فلۆریدا و ماڵەکەی لە نزیک ماڵی سێرخیۆ بوسکێس، ئەستێرەی ئیسپانی و هاوڕێی دەبێت کە ئەویشیان هەندێک دوورتر لە مێسی کۆشکێکی لە سیا رانچ لەیکس کڕیووە.
 
هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کۆشکە نوێیەکەی مێسی لە 1988ـەوە بەردی بناخەی بۆ دانراوە و لەگەڵ هەموو تایبەتمەندییەکانی، رووبەرێکی گەورەی ئاویشی هەیە و مێسی دەتوانێت تێیدا کاتەکانی پشووی بە ئارامی بەسەرببات.
 
جگە لە کۆشکە نوێیەکەی، مێسی نهۆمی نۆیەمی گرانترین باڵەخانەی مەیامیی بە ناوی رێگالیا بە بڕی 7.3 ملیۆن دۆلار کڕیوە، کە شوێنەکەی دەڕوانێتە سەر کەناری ئایسلێس لە فلۆریدا و دیمەنی سەرنجڕاکێش و جیاوازی هەیە.
 
لیۆنێل مێسی لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمەیامییەوە کرد، هەر زوو کاریگەریی ئەستێرەکە تانگۆ لە ئەمریکا دەرکەوت، 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە