ڤیدیۆ؛ جادووگەرانی پێرۆ دەیانەوێ بەختی نەیمار ببەستنەوە

12-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
جادووگەرانی پێرو
جادووگەرانی پێرو
نیشانەکردن نەیمار جادووگەرانی پێرو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمانە کۆمەڵێک جادووگەرن، لە لیمای پایتەختی پێرۆ، دەیانەوێت بەختی نەیمار داسیلڤا ببەستنەوە، بەر لەوەی یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئەنجامبدەن، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.
 
جادووگەرەکانی پێرۆ بە جل و بەرگی پۆنجۆی رەنگاورەنگ کە جل و بەرگی تایبەتی خۆیانە کۆبوونەتەوە و درێس و وێنەی نەیماریان پێیە و دەیانەوێت بە شێواز و رێگە سەیرەکەیان جادوو لە نەیمار بکەن، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەکەیان بە ئاستێکی خراپەوە دەربکەوێت.
 
ساوندبایتی دووەم؛ نەیمار بە پێکانەوە دەبینم، هێزی یارییکردنی کەمێک دابەزیووە، بارودۆخێکی جیاوازی هەیە و ئەو یاریزانە نییە کە پێشتر بینیوومانە، ئازارێکی زۆری هەیە.
 
جادووگەرەکانی لیما، رێوڕەسمی بەستنەوەی بەختی نەیماریان لەبەردەم یاریگەی نیشتمانی وڵاتەکەیان ئەنجامدا، شمشێر، ئاڵا، وێنەی یاریزانی هەردوو هەڵبژاردە و کۆمەڵێک کەل و پەلی سەیریان لە دەورووبەری خۆیان کۆکردووەتەوە.
 
یەکێک لەو جادووگەرانە دەڵێت "نەیمارمان بەستووەتەوە بۆ ئەوەی بەباشی یاریی نەکات".
 
کارەکەی ئەم جادووگەرانە، سەیر و چاوەڕواننەکراوە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرازیل میوانی پێرۆیە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، نەیمار لە یاریی رابردوودا دوو گۆڵی کرد، بزانین کاردانەوەی بۆ ئەم کارەی جادووگەرەکان چی دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە