ڤیدیۆ؛ زڤێرێڤ ریمۆنتادای کرد و تیمیش زۆر بە ئاسانی گەیشتە فایناڵ

12-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
یارییەکان
یارییەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنس لە نێوان هەردوو یاریزان ئەلێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی و دۆمینیک تیمی نەمساییدا دەبێت.

لە یاریی پێشکۆتاییدا، ئەلێکساندەر زڤێرێڤ رووبەڕووی پابلۆ کارینۆ بوستا بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە لێبردەوە.

زڤێرێڤ دوو کۆمەڵەی یەکەمی دۆڕاند، بەڵام لە کۆتاییدا ریمۆنتادای کرد و سێ کۆمەڵەی لەسەریەک بردەوە.

لە یارییەکی دیکەدا دۆمینیک تیمی نەمسایی شکستی بە مێدڤیدێڤی رووسی هێنا.

زڤێرێڤ یارییەکەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام بردەوە، ئەنجامەکانیش شەش دوو، حەوت شەش و حەوت شەش بوون.

یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی تێنسی کراوەی ئەمریکا لە رۆژی یەکشەممە دەکرێت، کە ئەمە یەکەمجارە ئەم دوو یاریزانە دەگەنە فایناڵی پاڵەوانێتییەکە و پێشتر ئەزموونیان لەگەڵ کراوەی ئەمریکا نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە