ڤیدیۆ: بۆستن و میامی یاریی کۆتایی دەکەن

12-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
بۆستن سێلتیکس
بۆستن سێلتیکس
A+ A-

رووداو - هەولێر 

تیپی بۆستن سێلتیکس گەیشتە فایناڵی بەشی رۆژهەڵاتی خولی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا لە یاری تۆپی باسکە، دوای ئەوەی بردنەوەی بەسەر یانەی تۆرۆنتۆ راپتەرزی پاڵەوانی وەرزی رابردوودا تۆمارکرد.

ئەنجامی یارییەکە 92 خاڵ بەرامبەر بە 87 خاڵ بوو بۆ یانەی بۆستن سێڵتیکس، دوای ئەوەی هەردوو تیپ بەهێزەوە چوونە نێو یارییەکە کە ئەمە یارییەکی یەکلاکەرەوە بوو لە قۆناخی پێشکۆتایی و یاریی ژمارە حەوتی نێوانیان بوو، دوای ئەوەی هەردووکیان لە شەش یاریی رابردوودا یەکەو سێ بردنەوەیان هەبوو.

جەیسۆن تاتۆم زۆرترین خاڵی لەسەر ئاستی هەردوو تیپ تۆمارکرد دوای ئەوەی 29 خاڵی بەتەنیا لەم یارییەدا هێنا.

لە یاریی کۆتایی باسکەی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵات، هەردوو تیپی میامی هیت و بۆستن سێڵتیکس بەیەکدەگەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە