ئەو خانمەی لە ئۆڵیمپیاد بەبێ بردنەوەی میدالیا زۆرترین چاوی لەسەر بوو

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەلیکا شمید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەبێ ئەوەی لە ئۆڵیمپیادی پاریسدا، ئەنجامی باشی هەبێت و میدالیا بباتەوە، زۆرترین چاوی لەسەر بوو و باس باسی ئەو بوو، جوانییەکەی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا و ناوبانگێکی زۆر زیاتری لەسەر ئاستی جیهان پەیداکرد.
 
ئەمە چیرۆکی خانمێکی ئەڵمانییە کە لە پاریس بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بەشداریی لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیاد دا کرد.
 
ئەلیکا مێگان شمید، ئەو خانمە ئەڵمانییەیە، کە لە یاریی راکردندا یاریی دەکات، ئەو بەهۆی ئاستەبەرزەکەی نا، بەڵکو بەهۆی جوانییەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.
 
شمید لە راکردنی 4 جار 400 مەتریدا لەسەر ئاستی خانمان، لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریسدا، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداریکرد و پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.
 
ئەنجامی ئەڵمانیا و ئەلیکا باش و بەدڵی هاندەران نەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خانمەکە چاوی زۆری لەسەر بوو.

 

 
ئەلیکا شمید، تەمەنی 25 ساڵە، دەرچووی زانکۆی فێرسێنۆیسە و لە بەشی زانستە جێبەجێکراوەکان خوێندوویەتی.
 
شمید لەبارەی ناوبانگ و جوانییەکەیەوە دەڵێت "ئەوە بۆ من خولیایەکی گەورە و زۆردڵخۆشم بەو ناوبانگەی هەمە، بەڵام سەرنجی سەرەکی من لەسەر وەرزشکردنە."
 
 
راکەرە ئەڵمانییەکە ئەو کاتە ناوبانگی پەیداکرد کاتێک لە پاڵەوانێتیی ئەوروپادا بۆ خوار تەمەنی 20 ساڵیدا بەشدارییکرد و پلەی دووەم و میدالیای زیوی لە ئیتاڵیا بەدەستهێنا.
 
جگە لەو دەستکەوتە شمید پێشتر لە 2019 لە پاڵەوانێتی خوار 23 ساڵاندا لەسەر ئاستی ئەوروپا میدالیای برۆنز و پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.
 
 
ئەلیکای خانمە شۆخ و شەنگی ئەڵمانیا، پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ سۆشیاڵ میدیا هەیە، لە ئینستاگرام زیاتر لە 5 ملیۆن 600 هەزار فۆڵەوەرسی هەیە و ڤیدیۆکانی ملیۆن بینەری هەیە.
 
 
پێشتر ئەلیکا شمید، چالێنجێکی پێشکێشی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردبوو بۆ ئەوەی لە راکردنی 400 مەتریدا رکابەری یەکدی بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە یارییەکەی ئامەدسپۆر

یەکەمین یاریی ئامەدسپۆر بە یەکسانبوون کۆتایی هات

یانەی ئامەدسپۆر لە یەکەمین یاریدا لە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا لەگەڵ یانەی فاتیح کاراگومروک بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.