ڤیدیۆ؛ ئۆڵیمپیادی پاریس بە ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێش کۆتاییهات


رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو هەفتە و نیو لە رکابەریکردن لە یارییە جیاوازەکاندا، ئۆڵیمپیادی پاریس کۆتاییهات و مافی میوانداریی ئۆڵیمپیادی داهاتوو رادەستی لۆس ئانجلێسی ئەمریکا کرا.
 
لە ئاهەنگەکەدا، یاریزانان و تیپە بەشدارەکانی ئۆڵیمپیاد لە وڵاتە جیاوازەکان و چەندین کەسایەتی دیار هاتنە نێو یاریگە و بەشدارییان لە ئاهەنگی کۆتاییهاتنی ئۆڵیمپیاددا کرد.
 
یەکێک لە کەسایەتییە دیار و بەنێوبانگەکان تۆم کرووس، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکی بوو و بەشداریی لە ئاهەنگی کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی ئەم بۆنە گەورەیە جیهانییەدا کرد و لەسەر شێوازی فیلمی Mission: Impossible بە ماتۆرێک کە ئاڵای ئۆڵیمپیادی هەڵگرتووە و بە بەردەم تاوەری ئیفلدا تێپەڕی و بەشداریی لە ئاهەنگەکەدا کرد و دواتریش چووە نێو یاریگەی ستاد دو فرانس.
 
لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریسدا، 329 میدالیای زێڕ دابەشکران، نزیکەی 9 هەزار وەرزشڤان لە سەرجەم یارییە جیاوازەکاندا بەشدارییان کرد، ئەمریکا پێشەنگی ئۆڵیمپیادی بەبردنەوەی 40 میدالیای زێڕ بەدەستهینا و بەشێوەیەکی 126 میدالیای بردەوە.