لیۆنێل مێسی لە لیستی بەربژێرانی باڵۆن دۆری 2022دا نییە

12-08-2022
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فرانس فووتبۆڵ ناوی بەربژێرانی باڵۆن دۆری ساڵی 2022ی راگەیاند، ئەوەی جێگەی تێبینییە لیۆنێل مێسی ئەرجەتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە لیستەکەدا نییە. 
 
رۆژی هەینی 12-8-2022، فرانس فووتبۆڵ بەربژێرانی تۆپی پێی پیاوی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2022 راگەیاند و وەک چاوەڕوان دەکرا چەند یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر سیتی و لیڤەرپووڵی ئینگلیزی تێدایە؛ بەڵام لە لیستەکەدا تەنیا یەک یاریزانی پاریس سانجێرمان هەیە کە ئێمباپێیە. 
 
کەریم بنزیما بە بەهێزترین بەربژێر دادەندرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، ئەوەش دوای ئەو ئاستەبەرزەی لە وەرزی 2021-2022 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەدەستیهێنا، لەوانەش نازناوی لالیگا و نازناوی چامپیۆنزلیگ. 
 
هەروەها ئەوەی تێبینی دەکرێت ناوی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە لیستەکەدا نییە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ریکۆردی جیهانی بە وەرگرتنی 7 باڵۆن دۆر تۆمارکرد. 
 
ناوی بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2022ی فرانس فووتبۆڵ ئەمانەن: 
 
تیبۆ کۆرتوا (ریاڵ مەدرید)، رافایل لیاو (ئەی سی میلان)، کریستۆفەر نکونکو (لایپیزیگ)، محەممەد سەڵاح (لیڤەرپووڵ)، خۆشوا کیمیچ (بایرن میونشن)، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد (لیڤەرپووڵ)، بێرناردۆ سیلڤا (مانچستەر سیتی)، لویس دیاز (لیڤەرپووڵ)، رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی (بارسێلۆنا)، ریاز مەحرەز (مانچستەر سیتی)، کاسیمیرۆ (ریاڵ مەدرید)، هیونگ مین سۆن (تۆتێنهام)، فابینهۆ (لیڤەرپووڵ)، کەریم بنزیما (ریاڵ مەدرید)، مایک مایگنان (ئەی سی میلان)، هاری کەین (تۆتێنهام)، داروین نونز (لیڤەرپووڵ)، فیل فۆدین (مانچستەر سیتی)، سادیۆ مانێ (بایرن میونشن)، سێباستیان هۆڵەر (دۆرتمۆند)، لوکا مۆدریج (ریاڵ مەدرید)، ئەنتۆنیۆ رۆدیگیر (ریاڵ مەدرید)، کریستیانۆ رۆناڵدۆ (مانچستەر یونایتد)، کێڤین دی برۆین (مانچستەر سیتی)، دووسان ڤلاهۆڤیج (یوڤێنتوس)، ڤان دایک (لیڤەرپووڵ)، جواو کاسیلۆ (مانچستەر سیتی)، کیلیان ئێمباپێ (پاریس سانجێرمان). 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.