ڤیدیۆ؛ نەسڕ بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناخی هەشت

12-08-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نەسڕ، وەحدە
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی نەسڕی سعودی بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا گەیشتە قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا سەرکەوتنی بەسەر وەحدەی ئیماراتی بەدەستهێنا.

یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لەسەر یاریگەی ئەلنەهیان لەنێو هاندەرانی وەحدە بەڕێوەچوو، نەسڕ یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

لە خولەکی 27 محەممەد ساڵح برگەش گۆڵێکی بۆ یانە ئیماراتییەکە تۆمارکرد، بەڵام بەرلەوەی گێمی یەکەم کۆتاییبێت، عەبدولرەزاق حەمدلڵا ئەنجامەکەی بۆ سعودییەکان یەکسانکردەوە، لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراو لە گێمی یەکەمدا جولیانۆ ڤیکتۆر دی پاوڵا گۆڵی دووەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد.

لە خولەکی 62 هەمان یاریزان یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، پاشان لە خولەکی 80 وەحدە لە رێگەی سێباستیان تیجالی گۆڵی دووەمی کرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات و نەسڕ بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە، بە 4-3 گەیشتە قۆناخی هەشت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە