ڤیدیۆ؛ ریال مه‌درید دوایین یاری ئاماده‌كاریی خۆی دۆڕاند
رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ به دۆڕاندن به یانه‌ی رۆما كۆتایی پێهێنا.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆلۆمپیكۆ له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو، كه كاتی یاسایی به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات، به‌ڵام له لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دا رۆما به ئه‌نجامی 5 ـ 4 یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌رچوار گۆڵی ئه‌و یارییه له گێمی یه‌كه‌مدا تۆماركران، كه سه‌ره‌تا مارسێلۆ له خوله‌كی 17دا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد، دوای ئه‌وه‌ی پاسێكی له لوكا مۆدریچه‌وه پێگه‌یشت.
له خوله‌كی 35دا دیێگۆ پیرۆتی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ رۆما به‌ده‌ستهێنا.
جارێكی دیكه ریال مه‌درید پیِشكهوتهوه، كاتێك كاسیمێرۆ له خوله‌كی 39دا به لێدانێكی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی ئیسپانیا تۆماركرد. به‌ڵام دوای ته‌نیا خوله‌كێك دزیكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دا مارسێلۆ لێدانێكی له‌ده‌ستداو سه‌ركه‌وتن بووه به‌شی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتالیا و یاریزانه‌كانی جامی داریان به‌رزكرده‌وه.