بالەی ئەکاد چاوی لە نازناوی خولی عێراقە

12-08-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 بالەی کچانی یانەی ئەکاد
بالەی کچانی یانەی ئەکاد
نیشانەکردن بالەی کچانی یانەی ئەکاد
A+ A-
 تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکاد خۆیان بۆ هەمان پاڵەوانیەتی ئامادەدەکەن، کە تیپەکە ماوەی ساڵ و نیوێکە لە نێو ئامادەکارییدان بۆ دەرکەوتنیان بە ئاستێکی بەرز و بەدەستهێنانی نازناوەکە، چاوەڕوانیش دەکرێت رکابەرییەکە زیاتر لە نێوان تیپەکانی کوردستان بێت.


کێبرکێی بالەی کچانی عێراق لە سەرەتای مانگی نۆی داهاتوو لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، یانەی ئەکادیش ماوەی ساڵ و نیوێکە لە ناو ئامادەکارییدان بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پلەکانی پێشەوە.


کچانی عەنکاوە داواکارن بەردەوام دەرفەرتی یاریی کردنیان بۆ بڕەخسێنن، لەبەرئەوەی هیوای گەورەیان دڵ خۆشکردنی هاندەرانیان و نمایش کردنی ئاستی راستەقینەیانە بۆ هاندەرانیان.

یانەی ئەکاد عەنکاوە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، بایەخێکی زۆر دەدات بە وەرزشی کچان، تیپی بالە و باسکەی کچانی ئەم یانەیە بەردەوام لە پلەی یەکەم و دووەمی قارەمانیەتیەکانی کوردستان و عێراقە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە