فەرمی.. بارسێلۆنا گرێبەستی رۆناڵدۆی نوێی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی، هێرشبەری بەرازیلی و یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسی بەرازیلی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
 
بارسێلۆنا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانەکە راگەیاند، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 دەبێت، کۆی گشتی گرێبەستەکەی بە گۆڕانکاری و پاداشتەکانەوە دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ کە 26 ملیۆن یۆرۆی بەپێی گۆڵ و ئاستی یاریزانەکە و بەشداریکردنی لە یارییەکاندا بۆ گرێبەستەکەی زیاد دەکرێت.
 
5 ملیۆن یۆرۆ لە ئەگەری بردنەوەی یەکێک لە سێ پلەکانی پێشەوەی باڵۆن دۆر بۆ گرێبەستەکەی زیاد دەکرێت.
 
یاریزانەکە هێرشبەرە و لە سەرەتای ساڵی 2024 پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکەوە دەکات.
 
ڤیتۆر رۆکی تەمەنی 18 ساڵە، لە شاری تیمۆتیۆی ویلایەتی میناس گێرایس لەدایکبووە، لە 2015 لە ئاتلێتیکۆ مینێرۆ دەرکەوت، 2019 چووە کروزێرۆ و ئێستا لە ئاتلێتیکۆ پارانینسییە، لە 82 یارییدا 28 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم وەرزە 7 گۆڵی لە خولی بەرازیلدا کردووە و دووەم گۆڵکاری خولەکەیە