دەستەوارەی هیلال بۆ میترۆڤیچ رەتکرایەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلالی سعودی، داوای هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ دەکات و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە هێڵی پێشەوەدا تیپەکەی بەهێزتربکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە و بەریتانیا یانەی هیلال دەستەوارەیەکی بە 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئامادەکردووە و ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بداتە یاریزانەکە.
 
گرێبەستی میترۆڤیچ لەگەڵ فولهام، سێ ساڵی ماوە و نرخی گواستنەوەی لە بازاڕدا 28 ملیۆن یۆرۆیە.
 
هیلال لەسەر داوای خۆرخی خیسۆس، راهێنەری یانەکەی دەیەوێت دەستبەرداری موسا مارێگا، هێرشبەری یانەکەی ببێت، بۆیە کار بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات.
 
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا، یانەی فولهام هیچ نیازێکی بۆ فرۆشتنی میترۆڤیچ نییە و دەستەوارەی یانە سعودییەکەی بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارە سێربییەکە رەتکردووەتەوە.