گالەری

12-07-2021
13 Photos
ئیحسان تاهیر

رووداو دیجیتاڵ

گەڕانەوەی هاندەران بە ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ نێو یاریگەکان، دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی کۆرۆناوە، یەکێک بوو لە جوانییەکانی یۆرۆی 2020.

هاندەران چەند دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەیان بۆ نێو یاریگەکان بۆ ئەوەی لە یارییەکانی یۆرۆی 2020ـدا هانی هەڵبژاردەکانیان بدەن، ئەوەندەش جوانی و چێژیان بۆ یارییەکان گەڕاندبووەوە.

لە یۆرۆی 2020ـدا هاندەران لەنێو یاریگەکان و هەندێکیان لە دەرەوەی یاریگەکانیش بە حەماسەتەوە هانی هەڵبژاردە و یاریزانەکانیان دەدا و بە نمایشی هونەری و خۆڕازاندنەوە تابلۆی جوانیان دەکێشا، زۆرجار بۆ سەرکەوتن ئاهەنگیان دەگێڕا و هەندێجاریش فرمێسکی نیگەرانی و خەفەتیان دەڕشت.