هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات
رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیکە لەدەستنیشانکردنی راهێنەریکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکەی و سام ئالاردایسیش نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە.
چەند رۆژێکە رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ دەکەن بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە و سام ئالاردایسی راهێنەری یانەی ساندێرلاندیان وەک نزیکترین پاڵێوراو دەستنیشانکردووە.
رۆژنامەڤانان و راهێنەرانی بەریتانیا، سام بە باشترین راهێنەر دەزانن بۆ وەرگرتتنی ئەم پۆستە و تەواوی پشتگیری خۆیان بۆ دووپاتکردووەتەوە.
واش چاوەڕوان دەکرێت ئەو راهێنەرە 61 ساڵییە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری هونەری ئینگلاند بە مێدیاکان بناسێنریت و شوێنی رۆی هۆدسۆن بگرێتەوە.