هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات

12-07-2016
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئالاردایس ، ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیکە لەدەستنیشانکردنی را‌هێنەریکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکەی و سام ئالاردایسیش نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە. 

چەند رۆژێکە رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ دەکەن بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە و سام ئالاردایسی راهێنەری یانەی ساندێرلاندیان وەک نزیکترین پاڵێوراو دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەڤانان و راهێنەرانی بەریتانیا، سام بە باشترین راهێنەر دەزانن بۆ وەرگرتتنی ئەم پۆستە و تەواوی پشتگیری خۆیان بۆ دووپاتکردووەتەوە.

واش چاوەڕوان دەکرێت ئەو راهێنەرە 61  ساڵییە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری هونەری ئینگلاند بە مێدیاکان بناسێنریت و شوێنی رۆی هۆدسۆن بگرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە