گەڕێکی نوێی بۆندێسلیگا بەڕێوەدەچێت

12-06-2020
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ بە بەڕێوەچوونی یارییەک گەڕێکی نوێ لە خولی ئەڵمانیا دەستپێدەکات.

گەڕی 31ـی بۆندێسلیگا بە بەڕێوەچوونی یاری نێوان هۆفێنهایم و لایپزیگ دەستپێدەکات، یارییەکەش کاژێر 21:30 بە کاتی باشووری کوردستان لە نێو یاریگای راین نیکاری تایبەت بە یانەی هۆفێنهایم بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی یانەی لایپزیگ بردنەوەیە بۆ ئەوەی لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی خاوەن پلەی دووەم نزیکبێتەوە و پێشی بکەوێتەوە، یانەکە تاڕادەیەکی زۆر بە دەستهێنانی نازناوی بۆندێسلیگا بێهیوا بووە و ئێستا چاوی لە پلەی دووەمە.

لە لایپزیگ ئوپامیکانۆ بەهۆی کارتی سوورەوە یاری ناکات، هەروەها یوسف پۆڵسن و مارسێل سابیتێر بەهۆی پێکانەوە یاری ناکەن.

ئەوەی تایبەت بێت بە هۆفێنهایمیش، یانەکە لە پلەی حەوتەمە و بۆ ئەم چوار یارییەی کە ماویەتی دەیەوێت یەکێک لەبلیتەکانی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو وەربگرێت، لەم یارییەشدا یاریزانێکی بە کارتی سوور و چوار یاریزانیشی بەهۆی پێکانەوە یاری ناکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە