رووداو ـ هه‌ولێر
له راپرسییه‌كی نوێ‌دا، كه رۆژنامه‌ی كیكه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ یاریزانانی خولی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ باشترین یاریزانی ئێستای جیهان بده‌ن، زۆرینه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆندسلیگا ده‌نگیان به لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی داوه.
له‌و راپرسییه‌دا لیۆنێل مێسی به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ركابه‌رانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و 68.8%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و بوونه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی له‌دوای مێسی به پله‌ی دووه‌م هاتووه، به‌ڵام به جیاوازییه‌كی زۆر، كه ته‌نیا 12.4%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
پله‌ی سێیه‌میش به كۆی 4.8%ی ده‌نگه‌كان بۆ محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بوو. پله‌ی چواره‌میش به‌ر كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی كه‌وت، كه 4.4%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ