رووداو دیجیتاڵ
هەزاران هاندەری ریال مەدریدن، بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی لالیگا کۆبوونەتەوە.
یاریزانانی یانەی شاهانە بە جل و بەرگی فەرمییەوە دەرکەوتن، دوای ئەوە ترسناکترین پاس لە جیهاندا بەرەو گۆڕەپانی سێبێلیس بەڕێکەوت، ئەنچێلۆتی و یاریزانەکانی بەشێوازە هەمیشەییەکەی ئاهەنگ دەگێڕن.
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەڵێت "هەلا مەدریدێستاس، سوپاستان دەکەم و بەهۆی ئێوەوەیە کە هەمووان ئاهەنگ دەگێڕن، من گۆرانیم خۆشدەوێت و داواتان لێدەکەم، جوانترین گۆرانی جیهان بڵێنەوە، ئەو مێژووەی دروستتکرد.
پاسەکە گەیشت، سێبێلس پڕ بووە لە درێسی سپی، هەمووان ئاهەنگ بۆ بردنەوەی 36ـەم نازناوی لالیگا، لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە دەگێڕن، دەنگی سروودە سەرنجڕاکێشەکەی لۆس بلانکۆس گۆڕەپانەکەی پڕکردووە.
ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە پاسەکە دابەزین، هەمووان درێسی ژمارە 36ـیان پۆشیووە و لەسەری نووسراوە پاڵەوانەکان.
مۆدریچ، ناچۆ، کرووس، ئەنچێلۆتی جامی لالیگا بەرزدەکەنەوە و خۆشیی بردنەوەی نازناوەکە لەگەڵ هاندەرانیان بەش دەکەن.
ریال مەدرید پاڵەوانی ئیسپانیایە، یانەکە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە و هەمووان چاوەڕێی رۆژی 1ـی مانگی حوزەیران دەکەن بۆ ئەوەی یانەکەیان رکابەری لەسەر بردنەوەی پازدەیەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بکات و بەجوانترین شێوە کۆتایی بە وەرزەکە بهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ