ڤیدیۆ؛ هیلال پاڵەوانە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە

12-05-2024
یانەی هیلال
یانەی هیلال
نیشانەکردن یانەی هیلال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای داواکارییەکی زۆری ئەلیکساندەر میترۆڤیچ، ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ ڤار و لێدانی سزای بۆ هیلال لە دژی حەزم هەژمارکرد.
 
میترۆگۆڵ سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد، گۆڵی یەکەمی بۆ هیلال تۆمارکرد.
 
زۆری نەبرد، فایز سلێمانی لە خولەکی 34 ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە دەستپێک.
 
لە خولەکی 39 ئەحمەد جویەدی، گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی لە دژی یانەکەی تۆمارکردەوە و هیلالی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، نەیمار لەگەڵ ماڵباتەکەی لەنێو پەیژەکانی یاریگە ئامادەیە، بەڵام هەر خەریکی یارییکردنە لەگەڵ منداڵەکانی.
 
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا ئەلیکساندەر میترۆڤیچ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هیلالی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، ئەمە گۆڵی 26Mـەمی یاریزانەکەیە لەم وەرزەی خولی سعودیدا.
 
هەر لە نیوەی یەکەمدا، بەر لەلێدانی فیکەی کۆتایی، میلینکۆڤیچ ساڤیچ، گۆڵی چوارەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، حەزم بەتەواوی بێهیوا کرا، بانەری پاڵەوانبوون بەرزکرایەوە.
 
هیلال یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، سێ گەڕ بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە نازناوی خولەکەی بۆ جاری 19ـەیەم بەدەستهێنا.
 
هاندەران دڵخۆشن و نەیمار بۆ ئاهەنگ گێڕان هاتە نێو یاریگە، هیلال لە 31 یاریی خولی سعودیدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و پاڵەوانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە