ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا

12-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئینتەرمەیامی
ئینتەرمەیامی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و ریمۆنتادای بەرامبەر یانەی مۆنتریال تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی سێزدەی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر مۆنتریال یارییکرد و دواکەوتنی بۆ بردنەوە گۆڕی.
 
لە خولەکی 21 برایس دوکێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مۆنتریال تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
دوای 10 خولەک مۆنتریال لە رێگەی ئانتۆنی ڤیلاساینت گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 44 ماتیاس رۆخاس، بەجوانترین شێوە و بەلێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی کەمکردەوە.
 
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لویس سوارێز ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە، لویزیتۆ بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی ئەمریکادا، لە یەکەم 800 خولەکی یارییکردنیدا لە خولەکە 11 گۆڵ یان زیاتری تۆمارکردبێت.
 
لە نیوەی دووەمدا مەیامی باشتر دەرکەوت، لە خولەکی 58 بێنیامین کرێماسکی گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
ئینتەرمەیامی ریمۆنتادای بەرامبەر مۆنتریال تۆمارکرد، سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە، ئەمە پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی یانەکەیە.
 
ئێستا مەیامی لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریکا خاوەنی 27 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە