کڵۆپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ باوکی ئێمباپێ کردووە

12-05-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا ئاشکرایانکرد، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە باوکی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، یۆرگن کڵۆپ لەبەرئەوە پەیوەندی بە باوکی کیلیان ئێمباپێوە کردووە بۆ ئەوەی کوڕەکەی بچێتە لیڤەرپوول و دەڵێن "کڵۆپ ویستوویەتی هەڵوێستی باوکی ئێمباپێ و کوڕەکەی بزانێت سەبارەت بە رۆیشتنی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی پاڵەوانی ئەوروپا".

پێشتریش سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لیڤەرپوول دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکی تایبەتی داناوە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە ئێمباپێ زۆر دڵخۆش بووە بە قسەکردنی کڵۆپ لەگەڵ باوکی و دەڵێن "ئێمباپێ هەستی بە شانازی کردووە کاتێک باوکی پێیگوتووە لیڤەرپوول و کڵۆپ بایەخ بە تواناکانت دەدەن".

کیلیان ئێمباپێ ئەگەرچی ئامانجی چەندین گەورە یانەی دیکەشە، لەسەرووشیانەوە ریال مەدریدی ئیسپانی، کە چەندینجار یاریزانە فەرەنسییەکە راشکاوانە رایگەیاندووە خەونی ئەو ریال مەدریدە، بەڵام زۆر سەرسامیشە بە یۆرگن کڵۆپی راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە