مایكڵ شوماخه‌ر له فێستیڤاڵی كان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
رووداو – هه‌ولێر
نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه مایكڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی فۆرمۆلا وه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كان و له چاوی هه‌موو جیهان دووره، به‌ڵام بڕیاره له فێستیڤاڵی كان بۆ سینه‌ما ده‌ربكه‌وێته‌وه.
له 2013دا مایكڵ شوماخه‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌فسانه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی فۆرمۆلا وه‌ن به هۆی خلیسكانی له‌سه‌ر چیاكانی ئالپ كه‌وت و دووچاری برینی سه‌خت بوو له سه‌ریدا و كه‌وته باری بێهۆشییه‌وه، سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام، به‌ڵام هێشتا له ماڵه‌وه‌یه، له‌و كاتیشه‌وه له میدیاكان ده‌رنه‌كه‌وتووه و خانه‌واده‌كه‌شی داواده‌كه‌ن رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بگیرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانه‌واده‌ی شوماخه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بێده‌نگ نه‌بوونه و فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییان له‌سه‌ر ژیان و كاروانی وه‌رزشیی شوماخه‌ر به‌رهه‌مهێناوه، كه پێشبینی ده‌كرێت له 5ی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو له ئه‌ڵمانیا و سویسرا نمایش بكرێت، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی.
له فیلمه‌كه‌دا كۆرینای هاوژینی شوماخه‌ر و جینای كچی و مایكی كوڕی ده‌رده‌كه‌ون.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، خانه‌واده‌ی شوماخه‌ر چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی شوماخه‌ریان بۆ فیلمه‌كه به‌كارهێناوه، كه پێشتر بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه، فیلمه‌كه‌ش له لایه‌م كۆمپانیای هامبۆرگ فیلمه‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێت، جگه له‌وه‌ش له فیلمه‌كه‌دا مایك و جینا كوڕ و كچه‌كه‌ی شوماخه‌ر، باوكی، هاوڕێ و ركابه‌ره‌كانیشی له پێشبڕكێیه‌كانی فۆرمۆلا قسه ده‌كه‌ن.
نمایشكردنی فیلمه‌كه له كاتێكدا ده‌بێت كه شوماخه‌ر له 3-1-2020 یادی 50 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها فیلمه‌كه‌ش له فێستیڤاڵی كان بۆ سینه‌ما نمایش ده‌كرێت.
مایكڵ شوماخه‌ری ئه‌ڵمانی له‌دایكبوونی 1969یه و شوفێری پێشووی پێشبڕكێیه‌كانی ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرمۆلا 1 بوو، 7 جار له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان و به ئه‌فسانه‌ی ئه‌و جۆره یارییه ناوده‌برێت.