ئێڤەرتۆن راهێنەرەکەی دوورخستەوە

12-05-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆبێرتۆ مارتینێز
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی رۆبێرتۆ مارتینێز، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی دوای شکستیان لەیاری رابردوویان لە پرێمەرلیگ لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوورخستنەوەی مارتینێز بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەیە کە یانەکە لەم وەرزەدا بەدەستی هێناون بەتایبەتیش ئەو دۆڕانەی کە یانەکە لە شەوی رابردوودا بەرامبەر ساندێرلاند تووشی هات.



بەهۆی ئەو ئەنجامانەی یانەکە لەم وەرزەدا بەدەستیهێناون هاندەرانی ئێڤەرتۆن لە چەندین یاری رابردوودا بە بەرزکردنەوەی بانەری جیاوازەوە داوای دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەیان لە پۆستەکەی کرد.



سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، دوای دوورخستنەوە راهێنەرە ئیسپانییەکە ئێستا هەریەکە دیڤید مویس، مانوێل پیلیگرینی، ئادی هاو و فرانک دی بویر  پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە.

رۆبێرتۆ مارتینێزی 42 ساڵ، لە ساڵی 2013 ەوە سەرپەرشتی یانەی ئێڤەرتۆن دەکات و لە 140 یاریدا تەنیا 60 بردنەوەی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە