رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلال هەنگاوێکی دیکە لە رکابەریکردن و بەرگریکردن لە نازناوی خولی پیشەگەری رۆشنی سعودی دوورکەوتەوە، دوای ئەوەی دوو خاڵی دیکەی گرنگی لەدەستدا.
لەگەڕی 27ـی خولەکەدا هیلال بووە میوانی ئیتیفاق و لەگەڵیدا بەئەنجامی 1-1 یەکسان بوو.
نیوەی یەکەم نزیکبوو لەوەی بەئەنجامێکی سپی کۆتایی بێت، بەڵام جواو کۆستای یاریزانی ئیتیفاق لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمدا گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و لە دوورەوە لێدانێکی ئاراستەی بۆنۆی گۆڵپارێزی هیلال کرد و تۆڕی گۆڵەکەی هەژاند.
لە نیوەی دووەمدا هیلال بەهێرشبردن دەستیپێکرد و لەخولەکی 57 مالکۆمیی یاریزانی بەرازیلی گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
دوای ئەو گۆڵە شەپۆلی هێرشەکانی یانە شینەکە بەردەوام بوو، بەڵام یاریزانانی جیسۆس نەیانتوانی گۆڵی دیکە تۆماربکەن، لەکاتێکدا نزیکبوون لەو ئامانجە، بەتایبەتی کە ئەلێکساندەر میترۆڤیچی گۆڵکاری هیلال هەلێکی زێڕینی لەدەستدا.
هیلال لە دوایین حەوت یاری لە خولی رۆشندا یەکسانبوونێک و سێ دۆڕانی هەیە، بەمەش تیپەکەی خۆرخێ جیسۆس بە 7 خاڵ لە دوای ئیتیحادی پێشەنگەوە دێت. لەکاتێکدا ئیتیفاق 37 خاڵی هەیە و هەشتەمی ریزبەندییەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ