یانەی قوە جەوییە بە تووندترین شێوە سزادرا

12-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن قوە جەوییە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سزایەکی قورسی بەسەر یانەی قوە جەوییەدا سەپاند و باشترین یاریزانی جامی کەنداوی 25ـی بۆ دوو ساڵ سڕکرد.
 
لیژنەکە کۆبوونەوەی خۆی لەسەر رووداوەکانی دوایین یاریی نێوان هەردوو یانەی قوە جەوییە و کارەبا ئەنجامدا، کە لە رکابەرییەکانی خولی عێراق لە یاریگەی شەعب بەڕێوەچوو و دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، شەڕ و ئاژاوە روویدا و چەند یاریزان و ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی یانەی قوە جەوییە هێرشیانکردە سەر دەستەی ناوبژیوانان.
 
لیژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنەکە لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا ئەو سزایانەی راگەیاند کە بەسەر یانەی قوە جەوییەیدا دا سەپاند و سزایەکان بەمشێوەیەن.
 
1- سزادانی حەمادی ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی قوە جەوییە بە یاوەرینەکردنی یانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەمەش بەپشتبەستن بە ماددەی ژمارە 10 لە نووسراوەکانی لیژنەکەدا.
 
2- سڕکردنی ئیبراهیم بایش، ئەستێرەی یانەی قوە جەوییە و باشترین یاریزانی جامی کەنداوی 25، بۆ ماوەی دوو ساڵ.
 
3- سزادانی ماجد ساعدی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی قوە جەوییە، بە راگرتنی بۆ ماوەی 2 ساڵ.
 
4- کارگێڕیی یانەی قوە جەوییە جەرجییەکانی هەموو ئەو زیانانە لە ئەستۆ دەگرێت، کە هاندەرانیان بە یاریگەی شەعبیان گەیاندووە، لەوانەش شکاندنی پەیژەکانی یاریگە و زیانەکانی دیکە.
 
5- سزادانی هاندەرانی یانەی قوە جەوییە بە یاوەرینەکردنی یانەکە لە سێ یارییدا و بەمەش سێ یاریی یانەکە لە یاریگەی قوە جەوییەدا بەبێ هاندەر دەکرێن.
 
6- پێبژاردنی یانەی قوە جەوییە بە 10 ملیۆن دینار.
 
سزادانی یانەی قوە جەوییە، دوای ئەوە هات کە موهەنەد قاسم، ناوبژیوانی ئەو یارییە کە تێیدا کارەبا یارییەکەی بردەوە، سکاڵای لەسەر هەریەکە لە حەمادی ئەحمەد و ئیبراهیم بایش تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە