ڤیدیۆ؛ هیلال بەردەوامە لەسەر سەرکەوتنەکانی

12-04-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by FAYEZ NURELDINE  AFP
Photo by FAYEZ NURELDINE AFP
نیشانەکردن یانەی هیلالی سعودی چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی هیلالی سعودی بە سەرکردایەتی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکەی، رامۆن دیاز بەردەوامە لەسەر سەرکەتنەکانی، کە 60 رۆژە نەدۆراوە و 10 یارییە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا بەسەریەوەکەوە دەباتەوە، کە قوربانی ئەمجارەی یانەی رەیانی قەتەری بوو.
 
لە دووەم گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا، هیلال و رەیان رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی یانە سعودییەکەدا کۆتاییهات.
 
عەبدوڵڵا حەمدان لە خولەکی 27 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هیلال تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی سعودییەکان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، محەممەد ئیبراهیم کنۆ تەنیا 4 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی دوەم بۆ هیلال تۆمار بکات.
 
کوڕانی رامۆن دیاز بەوەندەش رانەوەستان و سێ خولەک بەر لە فیکەی کۆتایی یارییەکە، لە رێگەی ناسر ئەلدۆسەرییەوە بوونە خاوەنی گۆڵی سێیەم و کۆتایی، کە بەم سەرکەوتنە هیلال بە 6 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە، رەیانیش 3 خاڵی هەیە و سێیەمی کۆمەڵەکەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە