ئافرۆدێت و قەڵا براوەبوون

12-04-2016
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
کچانی یانەی ئەفرۆدێت
کچانی یانەی ئەفرۆدێت
نیشانەکردن کچانی یانەی ئەفرۆدێت
A+ A-


کچانی یانەی ئەفرۆدێت دووەمین سەرکەوتنیان لە پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کوردستان تۆمارکرد و کچانی یانەی قەڵاش بەبردنەوەی لە ئافرەتانی هەولێر هاتنە ناو رکابەریی.
بڕیارە ئەمڕۆش چەند یارییەکی گرنگ لە پاڵەوانیەتییەکە بەڕێوەبچن.

یانەی ئەفرۆدێت درێژەی دا بە ریتمی سەرکەوتن و یانەی قەڵاش یەکەمین سەرکەوتنی لە پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچانی کوردستان تۆمارکرد.

کێبرکێی دووەمین رۆژی قارەمانیەتیەکە بە یاریی نێوان یانەی کۆیە و یانەی ئەفرۆدێت دەستی پێکرد، لەم یارییەدا کە لە ناو هۆڵی داخراوی کۆیە بەڕێوەچوو، کچانی یانەی ئەفرۆدێت گۆڵبارانی تیپی خاوەن گۆڕەپانیان کرد و گرەوی سەرکەوتنیان بە ئەنجامی سی گۆڵ بەرامبەر بە شەش گۆڵ بردەوە.

لە پایتەختی باشووری کوردستانیش یانەی قەڵا و یانەی ئافرەتانی هەولێر بە یەک گەیشتن، کچانی یانەی قەڵا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز یارییەکەیان بە ئەنجامی حەڤدە گۆڵ بەرامبەر بە دە گۆڵ بردەوە.


یاریزانانی یانەی ئافرەتانی هەولێر خاوەن دوو نازناوی وەرزەکانی پێشووی ئەم پاڵەوانیەتیەن، بەڵام لەم یارییەدا تواناکانیان دیار نەبوو.


ئەمساڵ شەش یانە بەشدارن لە پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچانی کوردستان، یارییەکانی بەشێوازیی خول بە یەک قۆناخ بەڕێوەدەچێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە