رووداو دیجیتاڵ
لویس دی لا فۆینتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، باس لە هەڵوێستی براهیم دیازی یاریزانی یانەی ریال مەدرید دەکات، کە بڕیاریداوە لە نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریبدا ئەمەی دوایی هەڵبژێرێت و درێسی مەغریب لەبەربکات. دەڵێت "هەر کەسێک ئازادە لە بڕیاردان و رێز لە بڕیارەکەی براهیم دیاز دەگرم".
تەواوی قسەکانی لویس دی لا فۆینتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەبارەی بڕیارەکەی براهیم دیازەوە، بەمشێوەیە:
بڕیاردان و توانای هەڵبژاردنی ئازادانە یەکێکە لەو توانا جوانانەی مرۆڤ هەیەتی، تەنیا بەمشێوەیە دەتوانیت گەشەبکەیت، بەڵام ئەگەر گومانت هەبێت، یان ئەگەر گوتت دەتویست بەڵام ئێستا ناتەوێت، یان ئەگەر بیانوو بهێنیتەوە و داواکاری و مەرج بخەیتەڕوو، پێموانییە ئەوە خاڵی دەستپێکێکی باش بێت.
سێ مەرج هەیە بۆ ئەوەی ببیتە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، یەکەم: دەبێت بتوانێت یاری بکات و دەبێت شیاو بێت، دووەم: دەبێت ئارەزووی هەبێت دەستنیشانبکرێت، سێیەم: دەبێت لەلایەن راهێنەرەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام گرنگترین مەرج ئەوەیە کە دەبێت ئارەزووی هەبێت بەبێ ئەوەی داواکاری و مەرجی هەبێت، بەهەمان ماف و ئەرکەکانی دیکەی یاریزانانی تیپەکە.
قسەم لەگەڵ دیاز نەکردووە، من ئەو کەسەم کە لیستی بانگهێشتکردن ئامادە دەکەم، یاریزانەکانیش دیاری دەکرێن یان نا، دوای ئەوە خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن، نامەوێت بەردەوام بم لە قسەکردن لەسەر براهیم، بەڵام چەندجارێک لەنێو هەڵبژاردەکانی مندا بوو، پێموایە من ئەو راهێنەرەم کە زیاتر ئەوم لە ئەوانی دیکە زیاتر هەڵبژاردووە: خوار 19 ساڵان، خوار 21 ساڵان و هەڵبژاردەی نیشتمانی. رێزی دەگرم و هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، ئەو ئازادە لە بڕیاردان و من بەتەواوی رێز لەوە دەگرم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ