ئەمشەو کلاسیکۆیە و جارێکی دیکە بنزیما یاریی ناکات

12-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هیلال کلاسیکۆی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 12 رۆژدا بۆ جاری سێیەم هەردوو یانەی ئیتیحاد و هیلالی سعودی بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن، کاتێک لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
ئەمشەو کاژێر 22:00 لە یاریگەی جەوهەرە، یانەی ئیتیحاد لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداریی یانەی هیلال دەکات، هەردوو یانە لە ماوەی تەنیا 12 رۆژدا ئەمە جاری سێیەمە بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن.
 
لە دوو یاریی رابردوودا، یانەی هیلال هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە، یاریی چوونی ئەم قۆناخەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی هیلال تەواو بووە و ئەرکی ئیتیحادی خاوەن یاریگە ئاسان نییە.
 
لە یارییەکەی ئەمشەودا، کەریم بنزیما بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکات، ئێنگۆلۆ کانتێ لە یاریی رابردوودا کارتی سووری وەرگرتووە و ئەویش ئامادەنییە.
 
یانەی هیلال لەم وەرزەدا 32 یاریی فەرمیی لەسەر ئاستی خولی سعودی و چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئەنجامداوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئەمشەو دەیەوێت لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامبێت و رێگەی گەیشتنی بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ تەواو بکات.
 
یاریی نێوان ئەم دوو یانەیە کلاسیکۆی سعودیەیە، لە 9 یاریی رابردووی نێوانیان هیلال هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و دوایین بردنەوەی ئیتیحاد لەو یانەیە لە 2021 بووە لە خولی سعودی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە