رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕی 24ـی بوندێسلیگادا، یانەی لایپزیگ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخی کرد و سێ خاڵی گرنگی لێوەرگرت.
لایپزیگ ئاستێکی بەرزی لەو یارییەدا پێشکێشکرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخی بردەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات، کە یانەی میوان لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام لە نیوەی دووەمدا هەموو شتێک گۆڕا و لە خولەکی 57 لایپزیگ لە رێگەی تیمۆ ڤێرنەرەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
لایپزیگ لە خولەکی 71 لە رێگەی لێدانی سزاوە پێشکەوتنەکەی زیادکرد، دوای ئەوەی ئیمیل فۆرسبێرگ پێناڵتییەکەی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد.
لایپزیگ بە گۆڵی سێیەم سێ خاڵی یارییەکەی مسۆگەر کرد، کە لە خولەکی 80ـدا جۆکۆ گڤاردیۆل تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە یانەی لایپزیگ خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا، کە خاوەنی 45 خاڵە، لە کاتێکدا بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ 30 خاڵی هەیە و پلەی دەیەمی ریزبەندیی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ