ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند 2 خاڵی گرنگی لەدەستدا

12-03-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، دوو خاڵ کەوتە دوای بایرن میونشنی رکابەری و بەتەنیا پێشەنگی بوندێسلیگای بۆ جێهێشت، دوای ئەوەی دوو خاڵی زۆر ئاسانی لەدەستدا.
 
لە گەڕی 24ـی بوندێسلیگادا، بۆرووسیا دۆرتموند بووە میوانی شالکێ و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو، ئەمەش دوای سێ رۆژ لە دەرکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
 
لە خولەکی 38 نیکۆ شۆڵتەربێک گۆڵی یەکەمی بۆ بۆرووسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی میوان کۆتاییهات.
 
دوای پێنج خولەک لە دەستپێکی نیوەی دووەم، شاڵکێ لە رێگەی ماریۆس بویلتەرەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.
 
دوای 10 خولەک بۆرووسیا دۆرتموند جارێکی دیکە لە رێگەی رافایل گێرێرۆیەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
تیپی خاوەن ماڵ سووربوو لەسەر یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، تاوەکو لە خولەکی 79ـدا، کینان کارامان ئەوەی بۆ ئەنجامدا و گۆڵی دوو بە دووی تۆمارکرد.
 
بۆرووسیا بە لەدەستدانی ئەم دوو خاڵە کەوتە دوای بایرن میونشنی پێشەنگ، شالکێش 20 خاڵی هەیە و پلەی پێشکۆتایی ریزبەندیی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە