ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن بەتەنیا لە پێشەنگی بوندێسلیگا مایەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

لە بوندێسلیگادا، بایرن میونشن بە ئەنجامی 5-3 لە ئۆگسبۆرگی بردەوە و شوێنپێی خۆی لە پێشەنگی خولەکەدا بەهێزترکرد.
 
لە گەڕی 24ـی بوندێسلیگادا، بایرن میونشن میوانداری ئۆگسبۆرگی کرد و 3 خاڵی گرنگی لێوەرگرت.
 
لە خولەکی سێیەمدا ئۆگسبۆرگ لە رێگەی مێرگێم پێرچاوەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 15 خولەک جواو کانسێلۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بایرن تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 4 خولەک، بایرن لە رێگەی بنیامین پاڤاردی بەرگریکارەوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، کە هەمان یاریزان جارێکی دیکە گەڕایەوە و لە خولەکی 35 گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمدا، بایرن بە گۆڵی چوارەم پێشکەوتنەکەی بەهێزترکرد، کە لێرۆی سانێ تۆماری کرد.
 
لە نیوەی دووەم و دوای تێپەڕبوونی 60 خولەک، ئۆگسبورگ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد، کە لەلایەن بێرچایەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا.
 
لە خولەکی 74 ئەلفۆنسۆ دەیڤز گۆڵی پێنجەمی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد.
 
لە دواخولەکدا ئێرڤین کاردۆنا گۆڵی سێیەمی بۆ ئۆگسبۆرگ تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە، بایرن پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی گرت و دوو خاڵ لە پێش رکابەرەکەی بۆرووسیا دۆرتموند کەوت، کە ئەمیان بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ شاڵکێ یەکسان بوون.