هەواڵێکی بەپەلە لەبارەی داهاتووی ئەڵۆنسۆوە

12-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چابی ئەڵۆنسۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرلیڤەرکوزن، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە رۆیشتنی چابی ئەڵۆنسۆ لە یانەکەیان دەکەن هاتە دەنگ و هەواڵی میدیاکان رەتدەکاتەوە.
 
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لیڤەرکوزن پێشکێشی دەکات، ناوی چابی ئەڵۆنسۆ، بە هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە بەستراوەتەوە کە گوایە لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە، راهێنەرەکە لە لیڤەرکوزن دەڕوات و دەچێتە یانەی لیڤەرپوول بۆ جێگرتنەوەی یۆرگن کڵحۆپ، کە ئەمیان بڕیارییداوە لە یانە ئینگلیزییەکە بڕوات.
 
سیمۆن رۆلڤەڵز، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرلیڤەرکوزن لەبارەی دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەڵۆنسۆ بۆ لیڤەرپوول دەڵێت "هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی، لەبەر دوو هۆکار.
 
یەکەم؛ راهێنەرەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان هەیە و پابەندی گرێبەستەکەی دەبێت.
 
دووەم؛ ئەو لەگەڵ یانەکە ئاسوودەیە و لە لیڤەرکوزن ماڵباتێکی هەیە و دەزانێت چی لەم یانەیە دەکات.
 
دوای بردنەوەیان لە یانەی بایرن میونشن لە لووتکەی ئەم هەفتەیەی خولی ئەڵمانیادا، چابی ئەڵۆنسۆ گوتی "یاریزانەکانم کارێکی زۆر گەورە دەکەن، ئەوان زۆر پابەندی رێنوێنییەکان دەبن و کاری زۆر گەورە بۆ یەکدی ئەنجامدەدەن، من لەگەڵ یانەکە ئاسوودەم و جگە لە تیپەکە بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەمەوە."
 
یانەی بایرلیڤەرکوزن لەم وەرزەدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 31 یارییە نەدۆڕاوە، ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بوندێسلیگایە و 5 خاڵ لە یانەی بایرن میونشنی دووەمی ریزبەندی خولەکەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە