ڤیدیۆ؛ یەکەم هۆڵی میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریس کرایەوە

12-02-2024
ئیحسان تاهیر
ئەدیداس ئارێنا
ئەدیداس ئارێنا
نیشانەکردن ئەدیداس ئارێنا ئۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لەنێو چاوەڕوانییەکی پڕ لە خۆشحاڵیدا بۆ ئۆڵیمپیادی 2024، رێکخەران و بەرپرسانی ئەنجوومەنی شارەوانی پاریس، یەکەم شوێنی دیاریکراویان بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئەم هاوینە لە پایتەختی فەرەنسا کردەوە، کە بریتییە لە دامەزراوەی وەرزشیی ئەدیداس و دەکەوێتە گەڕەکێکی فرەکولتووری و شوێنی چینی کرێکار و هەژاران.
 
بەرپرسانی پاریس ئاماژەیان بەوەکردووە، هۆڵی ئەدیداس دەکەوێتە گەڕەکی پۆرت دی لا شاپێل، کە یەکێکە لە هەژارترین ناوچەکانی پاریس، نزیکەی پێنج مانگ پێش دەستپێکردنی یارییەکان ئامادەبووە، ئەمەش ئامادەکاری و پابەندبوونی شارەکە بە کۆمەڵگەی وەرزشیی جیهانی و دانیشتووانەکەیەوە نیشاندەدات.
 
هۆڵەکە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی رکابەرییەکانی بادمینتۆن و لەشجوانی لە کاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024، و چاوەڕوان دەکرێت بەشێک بێت لە هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان.
 
ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس رایگەیاند، شانازی دەکات کە ناوچەیەکی شارەکەی، کە رۆژانێک بە مەترسیدار وەسف دەکرا، ئێستا دەستی بە گۆڕانکاری کردووە و میوانداری یارییەکانی ئۆڵیمپیاد دەکات.
 
کردنەوەی ئەم دامەزراوەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشانەی کە لە دروستکردنیدا رووبەڕووی بوونەوە، بە پڕۆژەیەکی هەرە گەورە و سەرکەوتوو دادەنرێت، کە بڕی 138 ملیۆن یۆرۆ، واتا 150 ملیۆن دۆلاری تێچووە و هەزار و پێنج سەد تۆن ئاسنی تێدا بەکارهێنراوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە