ڤیدیۆ؛ سێڤییا 3 خاڵی ماوە بگاتە ریال مەدرید

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سێڤییا جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەکی کاتی کردە سێ خاڵ، دوای ئەوەی لە یانەی ئێڵچی بردەوە.
 
لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی 24ـی خولی ئیسپانیا، یانەی سێڤییا لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی ئێڵچی کرد و یارییەکەی دوو بە سفر لێبردەوە.
 
هەردوو گۆڵەکان لە خولەکەکانی 70 و 75ـدا تۆمارکران، ئەلیخاندرۆ گۆمێز لەگەڵ رافا میر نووسییانەوە.
 
سێڤییا 50 خاڵی هەیە و دووەمی لالیگا، ئێڵچیش بە 26 خاڵ لە پلەی 14ـیە.