ڤیدیۆ؛ لایپزیگ 3 خاڵی بەدەستهێنا

12-02-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن لایپزیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی 22ـی خولی یانەکانی ئەڵمانیا، یانەی لایپزیگ دوای بردنەوەی لە یانەی کۆڵن، بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی چوارەم.
 
لایپزیگ لە رێدبوڵ ئارێنا میوانداریی کۆڵنی کرد و 3-1 یارییەکەی لێبردەوە، لە خولکی 25 کریستۆڤەر نکۆنکۆ بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 54 دانی ئۆلمی ئەنجامەکەی بۆ یانەی لایپزیگ کرد بە 2-0.
 
پاش سێ خولەک لەو گۆڵەی ئۆلمۆ، یانەی لایپزیگ گرێنتیی سەرکەوتنەکەی بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم لە رێگەی ئانخیلینۆی ئیسپانییەوە کرد، تاکە گۆڵەکەی کۆڵنیش لە خولەکی 91ـدا لە رێگەی تیم لێمبێرلییەوە تۆمارکرا.
 
لایپزیگ بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی چوارەم، کۆڵنیش لە پلەی حەوتەم مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە