قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت

12-02-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی شای ئیسپانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەئەنجامدانی یارییەک دەستپێدەکەن، ئەمشەو هەردوو یانەی ئاتلێتیک بیلباو و گرانادا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کاژێر 23:00 لە یاری چوونی پاڵەوانێتییەکەدا، یانەی ئاتلێتیک بیلباو دوای کردنە دەرەوەی بارسێلۆنا لە پاڵەوانێتییەکەدا، لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری گرانادا دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، لە رکابەرییەکانی کۆپا دێل رێیدا.

یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە 5ـی ئادار دەکرێت و براوەی یارییەکە، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا رکابەری براوەی نێوان هەردوو یانەی ریال سۆسیداد و میراندێز دەکات، کە سبەی یاری نێوانیان دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە