ریال مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته‌ محه‌ممه‌د

12-02-2020
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن محه‌ممه‌د سالیسۆ ریال مه‌درید گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر


یانه‌ی ریال مه‌درید چووه‌ نێو پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنانی به‌رگریكاری یانه‌ی ڤایادۆلید محه‌ممه‌د سالیسۆ، كه‌ جێگه‌ی بایه‌خی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید چاودێریی یاریزان محه‌ممه‌د سالیسۆ ده‌كات، كه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی زۆر به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ جێی سه‌رنجی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك مانچێسته‌ر یونایتد، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، هه‌روه‌ها ڤالێنسیا و خیتافی.
سالیسۆ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌نیا 12 ملیۆن یۆرۆیه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌، سه‌رۆكی ریال مه‌درید پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێت، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی یانه‌ی ڤایادۆلید هه‌یه‌، كه‌ رۆناڵدۆی به‌رازیلییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ قه‌ڵای بێرنابیۆ.

محه‌ممه‌د سالیسۆ له‌ 2017 په‌یوه‌ندی به‌ ڤایادۆلید كردووه‌ و له‌ 2019 بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ سه‌رخراوه‌.

به‌رگریكاره‌كه‌ خه‌ڵكی غانایه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ 24 یاری بۆ ڤایادۆلید كردووه‌ له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیی خول و جامی ئیسپانیا، گۆڵێكی كردووه‌ و گۆڵێكیشی دروستكردووه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە