رووداو ـ هه‌ولێر
ستیفانۆس تسیتسیپاسی تێنسزانی یۆنانی قۆناخی یه‌كه‌می له پاڵه‌وانێتی تێنسی رۆتێردام بڕی، كه ئه‌مجاره قوربانییه‌كه‌ی هۆبه‌رت هۆركاتچی تێنسزانی پۆڵه‌ندی بوو.
تسیتسیپاس، كه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌مه له ریزیه‌ندی باشترین تێنسزانانی جیهان، له‌و یارییه‌دا توانی دواكه‌وتنی خۆی به كۆمه‌ڵێك بگۆڕێت بۆ سه‌ركه‌وتن به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به یه‌ك.
تێنسزانه پۆڵه‌ندییه‌كه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش برده‌وه، به‌ڵام تسیتسیپاس كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌می به ئه‌نجامی شه‌ش سێ و شه‌ش یه‌ك برده‌وه و بلیتێكی قۆناخی دووه‌می وه‌رگرت، كه تێیدا رووبه‌ڕووی ئیلیاز بیدینی تێنسزانی سلۆڤینی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ