گۆڵپارێزێکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆچی دواییکرد

12-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گۆردۆن بانکس، گۆڵپارێزی پێشووی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

گۆڵپارێزێکی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بردووەتەوە کۆچی دواییکرد.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاندووە، گۆردن بانکس، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.



بانکس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا 62 یاریی نێودەوڵەتیی ئەنجامداوە و 8 یارییشی لە مۆندیالدا کردووە، بەشێک بووە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە نازناوی جامی جیهانی ساڵی 1966ـیان بردەوە.

گۆردۆن ماوەی 11 ساڵ لەنێوان ساڵەکانی 1961 تاوەکو 1972 بۆ هەڵبژاردە جیاوازەکانی ئینگلتەرا یارییکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە